وەزیری پەروەردە: ساڵی نوێی خوێندن وابەستەی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، “ساڵی نوێی خوێندن وابەستەی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، قوتابخانەیەکی دیجیتاڵیی کارلێکەرانەمان دروستکردووە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان پلاتفۆڕمێک رادەگەیەنین کە کارێکی ناوازە و بێوێنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێتە بەردەم مامۆستا، خوێندکاران و خانەوادەکانیان.

بۆ ساڵی نوێی خوێندن، لە نزیکەی 50 قوتابخانە سمارت بۆرد دادەنێین، مامۆستاکان دەتوانن چیتر کتێب بەکارنەهێنن و سوود لە پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی وەربگرن کە واسبەستەکراوە لەگەڵ زیرەکیی دەستکرد، پۆلەکانی یەک، دوو و سێمان تەواوکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منبج: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیانیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشێکی گرووپە بەکرێگیراوەکانی تورکیامان لە گوندەکانی سنووری باشووری…
Total
0
Share