پردێک داڕما و رێگای سەرەکیی هەولێر سۆران داخرا

پردی دەروازەی قەزای خەلیفان لە نزیک گەلی عەلی بەگ داڕما و رێگایەکی سەرەکی داخرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە لایەکی پردی دەروازەی قەزای خەلیفان لە نزیک گەلی عەلی بەگ و بەو هۆیەوە پردەکە داڕما.

وتیشی، رووداوەکە مەترسی بۆ سەر شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە و رێگای سەرەکیی هەولێر-سۆران داخرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share