وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لەو وادەیە دەکەن دوورن لە راستییەوە.

وتیشی، “دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەچوارچێوەی ساڵنامەی خوێندندا و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

باسی لەوەشکرد، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت و تیایدا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر: هانی هاوڵاتییانی ئەمریکی دەدەین هەرکات توانییان عێراق جێبهێڵن

ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە لەعێراقن. کونسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاند، هانی هاوڵاتییانی ئەمریکی دەدەین هەرکات…
زیاتر ببینە

تۆڕی دادپەروەریی بەندییەکان لە عێراق خەڵاتی ماندێلای بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەخشی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهۆی پابەندی جێبەجێکردنی سەرجەم راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، خەڵاتەکەی…
Total
0
Share