وەزیری دەرەوەی تورکیا: سوریای نوێ دەبێت هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا راگەیاند و دەڵێت، هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکان نابێت.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، پشتگیریی تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا دەکەین، بەڵام هەسەدە بە رێککەوتنەکانەوە پابەندنەبووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکەی حکومەتی دیمەشق و هەسەدە جێبەجێنەکراوە، ئەمەش ناسەقامگیریی لە سوریا دروستکردووە و پێویستە هەردوولا پێوەی پابەندبن.

ئەوەشی دووپاتکردەوە، پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشێکبن لە سوریای نوێ.

هاکان فیدان باسی لەوەشکرد، پێویستە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا بە کورد، عەلەویی و دروزەوە پارێزراوبێت و  لەڕێگەی گفتوگۆوە، کێشەکان چارەسەربکرێت.

لای خۆیەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، سوریا لە رووی ئابورییەوە بەتەواوەتی وێرانبووە و ئیسرائیلیش بەردەوام هەڕەشەیەکی گەورە بووە لەسەرمان.

وەزیری دەرەوەی سوریا وتیشی، دەستتێوەردانە بەردەوامەکانی وڵاتانی دەرەوە لە کاروباری سوریا، هەڕەشەی جدیی لەسەر یەکپارچەیی خاکەکەمان دروستکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ تورکیا هەماهەنگیی بەردەواممان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران ئەمجارە زانایانی ئەمریکی و بەریتانی دەکەنە ئامانج

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمنیی  کۆمپانیای (Proofpoint)ی تایبەت بە ئەمنی ئەلکترۆنی، بەشێک لە هاککەرەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی، هەڵمەتێکی نهێنییان…
Total
0
Share