ئێران لەناو پاسەکان و شوێنە گشتییەکاندا چاودێری بۆ ئەو ژنانە دادەنێت کە باڵاپۆشی ناکەن

دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت ڕێکارەکانی باڵاپۆشیی ژنان لە وڵاتەکەدا توندتربکەن و ڕێگری لەو دەنگ و ناڕەزایەتییانە بکەن کە هەن دژی سەپاندنی باڵاپۆشی.

بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاشکرایکردووە، حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی تەکنیکی نوێ بەکاربهێنرێت لە شوێنە گشتییەکان و شوێنەکانی گواستنەوەی گشتی بۆ زانین و ناسینەوەی ئەو ژنانەی باڵاپۆشی ناکەن.

محەممەد ساڵح هاشمی کە بەرپرسێکی ئێرانییە دەڵێت، دەسەڵات تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ چاودێرییکردنی ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا لەپێناو جێبەجێکردنی یاساکانی باڵاپۆشی لەوڵاتدا، کە بەمدواییانە ڕەئیسی بڕیاری لەبارەوە دا.

ئازاد ئەکبەری توێژەر لە زانکۆیەکی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئێران لە ساڵی 2015وە بەشێوەی پلە بە پلە کاردەکات بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتریی هاوڵاتییانی ئێران و دروستکردنی ناسنامە لەڕێگەی پەنجەمۆر، ڕووخسار و شێوازی چاوەوە.

توێژەران نیگەرانیی خۆیان لەو زانیارییانە دەخەنەڕوو کە باس لە دانانی تەکنەلۆژیا دەکەن بۆ ناسینەوەی ئەوانەی یاساکانی باڵاپۆشی جێبەجێ ناکەن ئاماژە بەوەدەکەن، حکومەتی ئێران لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە هەرکەسێک بزانێت، هەروەها بە ئاسانی بیاندۆزێتەوە.

دوای ئەو ڕێکار و یاسایانەی لە 15ی ئابدا سەرۆک کۆماری ئێران واژووی کردن، شەپۆلێکی ناڕەزایی بەرفراوانی ژنانی بەدوایخۆیدا هێنا، کە بەشێکی زۆر لە ژنان و کچان وێنەیان لە شوێنە گشتییەکان بەبێ سەرپۆش بڵاودەکردەوە.

دەسەڵاتی ئێران وەڵامی ئەو ناڕەزایەتییانەی بە هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردن وەڵامدایەوە، لەو چێوەیەشدا زیاتر لە 300 ژنی دەستگیرکردووە کە ناڕەزایەتییان دژی باڵاپۆشی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

زۆریی منداڵی نەبەکام کێشە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دروستدەکات

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاكیی عێراق:<br>بەروبوومی دەرەكی هاوردەی هەرێم دەكرێت و بە خۆماڵی تۆماردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share