بۆ یەكەمجار لە سعودیە ژنێك لە مزگەوتی نەبەوی دەكرێتە بەرپرس

سەرۆکی گشتیی کاروبارەکانی مزگەوتی “الحرام” و مزگەوتی پێغەمبەر “النبوي” بڕیاریدا بە دانانی فاتیمە عەبدولعەزیز توەیجری وەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مزگەوتی نەبەوی بۆ کاروباری ژنان، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوودا.

عەبدولڕەحمان سودەیس سەرۆکی کاروباری گشتیی مزگەوتی نەبەوی و مزگەوتی “الحرام” لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەم ئەرکە یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەردوو حەرەم، گرنگیدانە بە بوونی پێگەی ژنان لە بەڕێوەبردن و هەڵسوڕاندنی کارەکانی ئەو دوو شوێنە پیرۆزە”.

پێشتر فاتیمە عەبدولعەزیز، ژمارەیەک پۆستی دیکەی وەرگرتووە لەوانە، مامۆستای سەرپەرشتیار لە ئیدارەی پەروەردەیی زانکۆی ئیمام محەمەد بن سعود، بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەریشی لە هەمان زانکۆ بەدەستهێناوە.

سعودیە لە ماوەی ڕابردوودا هەنگاوەکانی بۆ کرانەوە بەڕووی مافەکانی ژناندا دەستپێکردووە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا لێیان زەوتکرابوو، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانکارییەکان بەشێوەیەکی خێرا دەستیانپێکرد.

سوودوەرگرتن لە تواناکانی ژنان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا لە پۆستی باڵادا یەکێکبوو لە هەنگاوە گرنگەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2021دا، بەتایبەت ئێستا میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لە ئەگەری دانانی ژنێک لە پۆستێكی وەزاریدا دەکەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی سەپاندنی "حیجاب" لە خوێندنگەكان ڕوونكردنەوەی دا

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: هۆشیار زێباری چانسی نەماوە و پارتی فوئاد حسێنی كاندیدكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share