جێگری سەرۆکی دادگای سلێمانی: شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازادناکرێت

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی

جێگری سەرۆکی دادگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید تەواو یاساییە و دەشڵێت، بە کەفالەت ئازادناکرێت

سەڵاح حەسەن جێگری سەرۆکی دادگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید تەواو یاساییە و پەیوەندی بە هیچ بابەتێکی سیاسییەوە نییە و هەموو رێککارەکان بەپێی یاسا گیراونەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن پەرلەمانتارێکی پێشووەوە داوای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە، ناوبراو ئامادەی هیچ کام لە دانیشتنەکانی دادگا نەبووە، چەندین جار فەرمانی دەستگیرکردن و ئاگادارکردنەوەی بۆ دەرچووە بە هەمان شێوە ئامادەنەبووە، بۆیە هیچ چارەسەرێک نەماوە جگە لە دەستگیرکردنی.
جەختیشیکردەوە، بەپێی بڕیارەکە ناتوانرێت بە بارمتەی یاسایی(کەفالەت)ئازادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
Total
0
Share