قوباد تاڵەبانی: شانازی بە پەیوەندیی تایبەت و مێژوویی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەکەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ گویندەلن گرین، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، “بەخێرهاتنی بەڕێز گویندەلن گرین، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکام کرد بۆ کوردستان و سوپاسی بەڕێز ستیڤن بیتنەر، کۆنسوڵی پێشووشم کرد بۆ هەموو هاوکاری و هەوڵە بەردەوامەکانی بە تایبەت لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە کوردستانییەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانازی بەو پەیوەندییە تایبەت و مێژوییەی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەکەین کە لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش دامەزراوە و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەها هاوبەشانە لە کوردستان بەهێزتر بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share