کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی قۆناغی دەنگدانی ئەزموونی راگەیاند و جەختیکردەوە، هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنیدا نییە.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سەرکەوتووبووین لە ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی و تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و کامێرای بایۆمەتری کە وێنەی دەنگدەر دەگرێت و بەراوردی دەکات بە وێنەی سەر کارتی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامێری دەنگدانی ئەلیکترۆنی راپۆرتی خۆی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنوسێت و دەینێرێت بۆ نوسینگەی نیشتمانیی کۆمسیۆن، کە ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان دەکات.
جەختیشیکردەوە، ئەم رێگا نوێیانەی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارە بەکاردەهێنرێن روونی و شەفافیەت و وردی پرۆسەکە باشتر دەکات.