کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەسەندکردنی شەش هاوپەیمانیی سیاسیی هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆنی عێراق نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی کۆمسیاران چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە کاری هاوپەیمانییە سیاسییەکان دەرکرد.
بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی شەش هاوپەیمانیی سیاسی، کە ناوەکانیان بریتین لەمانەی خوارەوە:
هاوپەیمانیی فەیلی عێراقی
هاوپەیمانیی روماح
هاوپەیمانیی ویژدانی عێراقی
هاوپەیمانیی شکۆی بەسرە
هاوپەیمانیی ئیستحقاقی دیالە
هاوپەیمانیی مەدینەتی (شارەکەم)
تاوەکو ئێستا، کۆمسیۆن بە رەسمی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەو هاوپەیمانییە سیاسییانەی رانەگەیاندووە.