لە چەمچەماڵ ژیانی منداڵێک رزگارکرا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا جێهێڵدرابوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، توانیویانە ژیانی منداڵێک لە مردن رزگاربکەن کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بەتەنیا جێهێڵدرابوو و دەرگا و جەماکانی ئۆتۆمبێلەکەش قوفڵ درابوون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ خانەوادەیەک منداڵەکەیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان بەجێدەهێڵن و سەرجەم جامی ئۆتۆمبێلەکە دادەخەن و دەرگاکانیش قوفڵ دەکەن، بەو هۆیەوە منداڵەکە نزیکدەبێتەوە لە حاڵەتی خنکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارییەکی زۆر لە ناو بازاڕ تا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بگەڕێتەوە، بەڵام بێئەنجام دەبێت، بۆیە لەلایەن چەند کارمەندێکی هاتوچۆ جامی ئۆتۆمبێلەکە شکێندرا و ژیانی منداڵەکە رزگار کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share