وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج لەسەر کاڵاکانمان جێگای داخە و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان، دەیکەین.
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، رێوشوێنەکانی ئەمریکا نادادپەروەرانە، ناڕەوا و نالۆژیکین و، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان، دەیگرینەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێک لە وڵاتانی دیکەش، نەوتی رووسیا لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆیان هاوردەدەکەن.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ فەرمانیکرد بە سەپاندنی باجی زیادەی 25% بەسەر هیندستاندا بەهۆی ئەوەی “نەوت لە رووسیاوە هاوردەدەکات”.