نەدیم زەهاوی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوورخرایەوە

نەدیم زەهاوی

هەریەك لە وەزیری دارایی و وەزیری پێشووی تەندروستیی بەریتانیا لە كاندیدبوون بۆ وەرگرتنی هەردوو پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی داهاتووی شانشینی یەكگرتوو دوورخرانەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكەم گەڕی هەڵبژاردن لەنێو پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، تیایدا شەش كاندید دەنگی پێویستیی پاڵپشتی كە بریتییە لە 30 دەنگیان بەدەستهێنا، بەڵام هەریەك لە نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی ئێستا و جێرمی هەنت وەزیری پێشووی تەندروستی دەنگی پێویستیان مسۆگەر نەكرد.

بەدەستهێنانی لانیكەمی 30 دەنگ ڕێگە بۆ كاندید خۆشدەكات لە كێبڕكێیەكە بمێنێتەوە و لە كۆتاییدا یەكێكیان ببێتە سەرۆك وەزیران.

دەنگدانەكەی ئەمڕۆ یەكەمینە لە زنجیرەیەك دەنگدانی نهێنیدا كە لە ماوەی چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت بۆ كەمكردنەوەی لیستەكە لە كۆتاییدا بۆ دوو كاندید.

پاش دوورخستنەوەی زەهاوی و هەنت، هەریەك لە كاندیدان كیمی بادنوش، سویلا برافرمان، ڕیشی سوناك، لیز تراوس، تۆم توجندات و بینی موردۆنت ماونەتەوە.

نوێنەرانی پارتی پارێزگاران دەیانەوێت كەمكردنەوەی ژمارەی كاندیدان بۆ دووان، بەر لە پشووی هاوینەی پەرلەمان تەواو بكەن كە لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودایە.

نزیكەی 160 هەزار ئەندامی حزبەكە لە كۆتاییدا یەكێك لە دوو كاندیدەكەی كۆتایی هەڵدەبژێرن، بڕیاریشە لە 5ی ئەیلولی داهاتوو ناوی براوەیان ئاشكرابكرێت.

بابەتی پێشتر

مێندی بەهۆی ئالابا-وە لە کێشەدایە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارانی تەقەكردن لە ماڵی حاجی مەسیفی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share