بەرپرسێکی پۆلیسی کەنەدا: سویچی ئۆتۆمبێلەکانتان لە دەرەوەی ماڵەکانتان دابنێن

بەرپرسێکی پۆلیسی تۆرینتۆی کەنەدا پێشنیارێکی سەیر دەکات بۆ پاراستنی ماڵەکانی شارەکە لە دزیکردن.

بەرپرسێکی پۆلیسی شاری تۆرینتۆ لە کەنەدا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکەی، داوای لە هاوڵاتییان کردووە، سویچی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ماڵەکانیان بهێننە دەرەوە.

ئامانج لە پێشنیاریی ئەو بەرپرسە، کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵانە بە مەبەستی دۆزینەوەی سویچی ئۆتۆمبێل بە مەبەستی دزیکردن، هاوکات کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی مردن و برینداربوونە بەهۆی ئەو جۆرە تاوانانەوە.

لە شاری تۆرینتۆ بەراورد بە ساڵی رابردوو حاڵەتەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵان بە ئامانجی دزینی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 400% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

پزیشکێک: ئەو باوەڕە باوەی کە وازهێنان لە نان یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، ئەفسانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە ئەمریكا نائومێدبووین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توركیاوە ناڕەزایی وڵاتەكەی بەرانبەر بە فشار و داواكارییەكانی ئەمریكا دەربڕی و ڕایگەیاند، لە گەڕانەوەی…
Total
0
Share