ترەمپ باجی نوێ بەسەر هیندستاندا دەسەپێنێت

بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باجی %ـ25ی زیادە بەسەر ئەو کاڵایانەی لە هیندستانەوە هاوردەدەکرێن، سەپێندرا.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە، هیندستان بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، نەوت لە رووسیا دەکڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەپێی یاسا کارپێکراوەکان، باجی زیادە بە رێژەی %25 بەسەر ئەو کاڵایانەدا دەسەپێندرێت، کە لە هیندستانەوە هاوردەدەکرێن بۆ خاکی ئەمریکا”.

لەئێستادا هیندستان، رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 750 هەزار بەرمیل لە رووسیاوە هاوردەدەکات، کە دەکاتە نزیکەی %35ـی سەرجەم ئەو نەوتەی وڵاتەکەی هاوردەی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا كۆچبەران دەنێرێت بۆ ئەفریقا و سەرۆك وەزیران دەڵێت: ناكرێت پارەی بەریتانییەكان بدەین بە پەنابەران

حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە بەشێك لە كۆچبەران بنێرێت بۆ ڕواندا، سەرۆك وەزیرانیش وردەكاریی پلانەكە و تێچووەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت،…
Total
0
Share