بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، 10 خولەک دوای خنکانی؛ تەرمی دالیا لە ئاوی دەربەندی رانیە دەرهێندرایەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە، هەواڵیان پێداین کە ژنێکی تەمەن 22 ساڵ کە خاوەنی یەک منداڵە، لە دەربەند دەکەوێتە ناو ئاوەوە و دەخنکێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی وەک هاوکاری، دەگەنە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکە دەردەهێننەوە و رادەستی پۆلیسی دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دالیا لەگەڵ سێ ژنی دیکە چوونەتە ناو ئاوەکە و لەناکاو نقوم دەبن و دیارنامێنن، سێ ژنەکەی دیکە رزگاردەکرێن و دالیا دەخنکێت.