بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هەردوو وەفدی هەرێمی كوردستان و عێراق سەبارەت بە مووچە، رادەستكردنی نەوت و داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و ئەو وەفدەی بڕیاربوو سەردانی هەولێر بكات، هەر لە بەغدادەوە راپۆرتی خۆیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەرێمی كوردستان ئامادەنییە نەوت رادەستی بەغداد بكات، ئەمەش پێچەوانەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەرێمی كوردستان تەنها بۆ ئەم مانگە و بە مەرجی ناردنی مووچە، ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات، بەڵام بۆ مانگەكانی داهاتوو ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە رادەست بكات، چونكە بە وتەی خۆیان، ئەو بڕە زۆرە و ناتوانرێت دابینبكرێت.