بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری كرد.
وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پێشوازی لە سەرۆك بافڵ كرد و ستراتیژی هەواڵگری و سەربازی و چۆنییەتی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی دژەتیرۆری خستەڕوو و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان كردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆك بافڵ لە وتەیەكدا ستایشی رۆڵی هێزەكانی دژەتیرۆری كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرقەراركردنی سەقامگیری و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا و رایگەیاند، مێژووی هێزی دژەتیرۆر لە رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تـ.ـیرۆریستیی قـ.ـاعـ.ـیدە، جەنگی داعـ.ـش و تیرۆریستان دیار و بەرچاوبووە و مایەی شانازیی هەموومان بووە كە كورد خاوەنی هێزێكی وەها تۆكمە و بەدیسپلینی سەربازییە كە نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكو لە رۆژئاوای كوردستانیش بە نوێنەرایەتیی كورد رۆڵی گرنگی لە رووبەڕبەڕووبوونەی تیرۆر بینیوە، ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانتان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەكان شایەتی بۆ ئازایەتی و قارەمانیتان دەدەن و ئێمەش شانازیتان پێوەدەكەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی مەشق و راهێنان و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان كردەوە و رێنمایی پێدان كە وەكو یەك تیمی هاوبەش هەمیشە ئەركە نیشتمانییەكان رابپەڕێنن و دەستی پۆڵاین بن بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و دەستی ئاشتی بن بۆ ئارامی و پاراستنی وڵاتەكەمان.