داوادەکرێت تەیف سامی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت

حەیدەر محەمەد موتەیری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایەکی رەسمیی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە کرد، بۆ بانگهێشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئامانجی بانگهێشتکردنەکە روونکردنەوەی هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجەیە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە.

رۆژی 20ـی 7ـی 2025، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی تەیف سامی کرد، بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەری سەرەکی، لەوانە، (جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025، و بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025.

وەزیری دارایی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی ئاگادارکردەوە کە لیژنەیەکی تایبەتی حکومەت لەئێستادا خەریکی ئامادەکردنی خشتەی بودجەن و هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنیشی، دەگەڕێتەوە بۆ هەڵاوسانی نرخی نەوت و چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دارایی بودجەی فیدراڵی و جێبەجێکردنی هەندێک ئەرکی دارایی دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share