عێراق 1.2 ملیار دۆلاری داوە بە بەنزین بۆ شۆفێران

بەهۆی هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی كەمتر بە هاوڵاتییان و شۆفێران، عێراق لە یەك ساڵدا 1.2 ملیار دۆلار زیانیكردووە.

مەنار عوبەیدی پسپۆڕی ئابوری دەڵێت، “لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی ڕابردوودا، عێراق 700 ملیۆن دۆلار كە نزیكەی یەك تریلیۆن دینارە زیانیكردووە، ئەوەش بەهۆی هاوردەكردنی بەنزینی موحەسەن و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی كەمتر بە هاوڵاتییان”.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕەی ئابوری، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2021 بۆ مانگی ئەیلولی هەمان ساڵ، حكومەتی عێراق 2.5 ملیۆن تۆن بەنزینی بە بەهای 1.7 ملیار دۆلاری ئەمریكی كڕیوە، نرخی هەر تۆنێكی 685 دۆلار بووە و هەر لیترێك لەو بەنزینە نزیكەی 1000 دینار لەسەر حكومەت كەوتووە.

وتیشی، “حكومەت لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 650 دینار دەفرۆشێت بە شۆفێران، لە هەر لیترێك نزیكەی 350 دینار زیاندەكات، بەوەش لەكۆی ئەو 2.5 ملیۆن تۆن بەنزینەی هاوردەی كردبوو، 700 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە كە نزیكەی یەك تریلیۆن دینارە”.

مەنار عوبەیدی پێیوایە بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو، حكومەتی عێراق 1.2 ملیار دۆلار كە دەكاتە یەك تریلیۆن و 750 ملیۆن دینار لە هاوردەكردنی بەنزینی موحەسەن و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی هەرزانتر زیانیكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو 20 یاریزانەی زۆرترین لێدانی ڕاستەوخۆیان تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان داوای قەرەبوو بەبڕی 250 هەزار لیرە لە ڕۆژنامەنووسێك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنی بە جێگیری ماوەتەوە.…
Total
0
Share