ئاسایشی هەولێر باندێكی مەترسیدار دەستگیردەكات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بەتۆمەتی چەند كارێكی مەترسیدار راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیركرد بە گرتنی شوقەیەك لە یەكێك لە پڕۆژەكانی شاری هەولێر و دواتر لەناو ئامێرێكی (بلندگۆ/ سماعە) لە ژووری نووستنی شووقەكەیان كامێرەیەكی نهێنیان جێگیركردووە،بەناوی میوانداری چەند هاوڵاتیەكیان بردووەتەوە بۆ شووقەكەی خۆیان و سەرنجی كەسەكانیان ڕاكێشاوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، ئەو كەسانەیان بەڕێگای بەكارهێنانی چەند ئافرەتێك، وێنەو گرتەڤیدیۆیی زیاتر لە (10) كەسیان بەشێوەی نەشیاو تۆماركردووە، دواتر هەڵساون بە ئەنجامدانی هەڕەشەكردن و بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان، لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەیان داوای بڕێكی زۆر پارەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە”

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی…
Total
0
Share