راپۆرتێک: هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ دەستپێکردووە

رۆژنامەی عەرەبییە جەدید ئاشکرایدەکات، کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکان کردووە و هەرێمیش ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ دەستپێکردووە.

رۆژنامەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “وێڕای 22 هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، تا ئێستا راپۆرتی کۆتایی خۆی پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا بیانییەکان کە بەهۆی هێرشەکانەوە کارەکانیان جێهێشتبوو وردە وردە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگای سۆمۆوە بۆ بەندەری جەیهان دەستیانپێکردووە، ئەم هەنگاوەش رەنگدانەوەی پابەندبوونی هەرێمە بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ رێکخستنی دۆسیەی هەناردەكردن و پاراستنی وەبەرهێنانی نەوت.

ئاشکراشیکرد، هەرێم بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان لە ئەستۆ دەگرێت لە بەرامبەر ئەو بڕەی تەرخانكراوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، هاوکات سۆمۆ مامەڵە لەگەڵ بە بازاڕکردنی دەرەکیدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی. ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری…
Total
0
Share