وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەی خولی دووەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردە – لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەم لینکەوە بەپێى پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.
دەشڵێت، داوایان لێدەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە 23ی ئابی 2025 کاتژمێر (7:30)ى بەیانی ئەنجامدەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
باس لەوەشدەکات، لەکاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیارییەکی دیکە تایبەت بە قوتابی پێویستە بەزووترین کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگاداربکاتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی.