وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی، رایگەیاند، مانگرتنی مووچەخۆران لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیدا بووە، تکایە بازرگانی بە خەڵک و مانگرتووانەوە مەکەن”.
عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مانگرتنی ئەو 13 مووچەخۆرە بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەبووە و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بووە، تکادەکەین بازرگانیکردن بە گیانی خەڵک و مانگرتووانەوە رابگرن.
وتیشی، داوا لە دوکاندار و کاسبکاران دەکەین سبەینێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دوکانەکانیان دابخەن، هەروەها داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین سبەینێ کاتژمێر 2 بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان لەلای خێمەی مانگرتووان ئامادەمابن.
باسی لەوەشکرد، مانگرتن كاریگەریی خراپی لەسەر جەستەی مانگرتووان دروستكردووە و پێویستمان بە پشتیوانیی هەموو هاوڵاتییانە.