وەزارەتی بازرگانیی عێراق: زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە”.

وتیشی، “ئێستا هەموو رێکارەکانی سڕینەوە، زیادکردن و گواستنەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون، وەک بەشێک لە پێداچونەوەی رێکخستن بۆ دڵنیابون لە وردیی داتاکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوە یان دەستکاریکردن”.

باسی لەوەشکرد، مەبەست لە نوێكردنەوەی داتاکان وەرگرتنی داتای راست و دروستە، پرۆسەکە سەرجەم پارێزگاکانی عیراقی گرتووەتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: 25 فڕۆکە لە خزمەتدان و تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە دەگەیەنینە 30 فڕۆکە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەڵێت، “کاتێک بەرپرسیارییەتی هێڵەکەمان وەرگرت تەنها 15 فڕۆکە لەخزمەتتدابوون، ئێستا ژمارەکە…
Total
0
Share