شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە 3ی ئابی 2025 شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز روودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، چەقی شەپۆلەکە رۆژی دووشەممە و رۆژانی داهاتووە.

وتیشی، ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات ئەم شەپۆلە گەرما نوێیە بەگشتی تاوەکو 15ی مانگ بەردەوامدەبێت، بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو لە شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە دەبێت، لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمیی زیاتردەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share