پارێزگاری کەرکوک بەدواداچوون بۆ ئەو بۆنە ناخۆشە دەکات، کە لە چەند گەڕەکێکی شارەکە بڵاوبووەتەوە.
پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێبوار تەها، پارێزگار لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لە ژمارەیەک گەڕەکی شارەکەدا بڵاوبووەتەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسلەوەدەکرێت، لە چەند گەڕەکێکی کەرکوک بۆنێکی ناخۆش بڵاوبووەتەوە و دیارنییە سەرچاوەکەی لەکوێوەیە.