کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم و دابەزینى پلەى گەرمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بە (3-5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، دادەبەزێت.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەى پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم؛ پلەی گەرمییش بەگشتی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی