پەرلەمان هەوڵدەدات شایستە داراییەكانی زیندانییانی سیاسی بگەڕێنێتەوە

لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێك خراوەتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانەی زیندانییانی سیاسی كە بڕدراون.

عەبدلئیلا نائیلی، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوەیان دەستپێكردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانەی حكومەت لە زیندانییانی سیاسی بڕیون.”

وتیشی، “بۆ ئەوەی حكومەت و فەرمانگەكانی لێكدانەوەی هەڵە بۆ یاسای خانەنشینی نەكەن و یاسای ماف و ئیمتیازانی زیندانییانی سیاسی جێبەجێ بكەن و شایستەی دارایی بڕاوی زیندانییانی سیاسی بگەڕێننەوە، 50 پەرلەمانتار ئیمزامان كۆكردووەتەوە.”

ئاشكراشیكرد كە حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمان یاداشتەكەی پەسەندكردووە و پەراوێزی لەسەر نووسیوە بۆ هەردوو لیژنەی یاسایی و شەهیدانی پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزووترین كات یاسای خانەنشینی هەمواربكەنەوە و مافی زیندانییانی سیاسی بگەڕێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share