وەزیری کارەبای هەرێم: ئیمارات پیرۆزبایی کارەبای 24 کاتژمێریی لێکردین

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێم، پیرۆزبایی کارەبای 24 کاتژمێریی لێکردین.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، شێخە بەشیر فەرحانە، هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێم، جەختی لەسەر پەیوەندیی ستراتیژی و هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و بە بۆنەی پرۆژەی رووناکیی (24) کاتژمێریی کارەبا پیرۆزبایی لێکردین.

دەشڵێت، هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا بۆ ئەمەش کار بۆ زیادکردنی پڕۆژەکانی نوێی وزە دەکەن، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، وتەکانی وەزیری کارەبا لە میانەی کۆبوونەوەی بووە لەگەڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کە تیایدا چەند پرسێک تاوتوێکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share