راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوی ئاسایشی عێراقە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەكی تایبەتمەند بەدواداچوون دەكات و بەڵگە و راستییەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كۆدەكەنەوە.
وتیشی، “دواتر سەرجم بەڵگە و راستییەكان دەكرێنە راسپاردەیەك و پێشكەشی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكرێت.