ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، چەندین تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لەکارنامەی کۆبوونەوەکەدا باسی مووچە، بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی تێدا نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆوە گفتوگۆ بکەن.