لەبارەی سزای دواکەتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (22515)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / ب کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان، لە 24ی تەمموزی 2025، سەبارەت بە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی:
-1 دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی هەرهاوڵاتیەک بەر لە (60) رۆژ نووسراوی (مامەڵەکە)ی تۆمارکرابێت (وەرگەرتە) کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دوابکەوێت بەهۆكاری کاروبارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ نابێت سزاو پێبژاردنی دواکەوتن ببژێرێت.
2- لەکاتی دواکەتنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەکانی میری کە هۆکاری دواکەتنەکە خودی هاوڵاتییەکە نەبێت هۆکارەکەی فەرمانگەی میری بێت (بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ) ئەوا نابێت رووبەڕووی هیچ سزایەکی دواکەتن ببنەوە کاروبارەکانیان بۆ راییدەکرێت بەبێ بژاردنی سزا و پێبژاردنی دواکەوتن.