پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان شکاندبوو و دزییان لێکردبوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی ئوتۆمبێل.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە، کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان شکاندووە و پارەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دزیوە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ر، ر، غ – س، ه، ع – د، ب، ع) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەستگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەسگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی، ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی و گرتەکانیان بڵاوبوویەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: تورکیا بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکەی کرد و ژمارەیەک گەریلا و بەرپرسێک شەهیدبوون

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە و چەند بارەگایەکیان لە شەنگال بۆردومانکردووە و…
Total
0
Share