بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی هەرێم: پێشبینیی هاتنی شەپۆلی دیکەی گەرمی ناکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینیی هاتنی شەپۆلی دیکەی گەرمی ناکرێت.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو رۆژی چوارشەممە کاریگەریی شەپۆلی گەرمی لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت و دواتر پلەکانی گەرمی کەمێک دادەبەزن کە ئەوە بەو مانایە نایەت کەشوهەوا فێنک دەبێت، بەڵکو ئاسایی دەبێت.

وتیشی، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئاب دوو تاوەکو سێ شەپۆلی گەرمی روو لە ناوچەکان دەکات، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی ئابدا پێشبینیی هاتنی شەپۆلی گەرمیی دیکە ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share