مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، تاکە مەرجی ئەمریکا بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە، خۆبەدەستەوەدانی حەماسە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، روبیۆ رایگەیاند، سەرجەم ئەو ئەمریکییانەی لە غەززە بە دیلگیرابوون، ئازادکراون و ئێستا هیچ ئەمریکییەک بەدیل نەگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “چارەسەرێکی زۆر سادە هەیە بۆ ئەوەی لە غەززە روودەدات، ئەویش ئەوەیە هەموو دەستگیرکراوەکان ئازادبکرێن و حەماس چەکەکانی دابنێت، دواتر شەڕ کۆتایی دێت، بەڵام ئەوە روونە کە هێشتا حەماس بەنیازی ئەوە نییە”.
وتیشی، گەشبین و هیوادارین لە هەر رۆژێکدا بێت، رێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامبدرێت و لانیکەم نیوەی بارمتەکان ئازادبکرێن.