ترەمپ: لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە کشاینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە راگەیاند.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئێمە لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە کشاینەوە و پێموایە حەماس بەمزووانە دەڕووخێت.

وتیشی، حەماس دەزانێت دوای گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل چی روودەدات، هەر بۆیە نایانەوێت بگەنە رێککەوتن، دەبێت شەڕ بەردەوامبێت و حەماسیش لەناوببرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکانی ماکرۆن لەبارەی دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین، بێبەهان و هیچ مانایەکیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share