ئەڵمانیا داوای گرتنەبەری ڕێکار دەکات بۆ وەستاندنی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە

ئەڵمانیا داوا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا دەکات ڕێکار بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی تێپەڕبوونی کۆچبەران لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە بۆ پۆڵەندا وەک ئەندامێکی یەکێتیی ئەوروپا.

هۆرێست سیهۆڤەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمرۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “پەڕینەوەی کۆچبەران کێشەیەک نییە تەنها ئەڵمانیا و پۆڵەندا بتوانن چارەسەری بکەن”.

وتیشی، “پێویستە هاوکاریی حکومەتی پۆڵەندا بکەین لە پاراستنی سنوورەکانیدا، ئەمە کارێکە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆیە داوادەکەین لەئێستاوە ڕێکاری جددی بگرێتەبەر”.

ئەم داوایەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت کە پۆڵەندا ڕایگەیاند کە سەدان کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی هەوڵی پەڕینەوە لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە دەدەن، لەهەمان کاتدا هەزارانی دیکە لەنزیکی ئەو سنوورانە کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بێنە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختیکردەوە، کە وڵاتەکەی پاڵپشتی بڕیاری پۆڵەندای دراوسێی دەکات بۆ دروستکردنی دیوارێکی جیاکەرەوە لەسنووری نێوان وڵاتەکەی و بیلاڕوسیا.

ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت ڕێگری لە پەڕینەوەی کۆچبەران بکەن بەڵام نەک بەبەکارهێنانی هێز و چەک بەڵکو بەڕێگەی دیکە.

یەکێتیی ئەوروپا، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیای تۆمەتبارکرد بەبەکارهێنانی پەڕینەوەی کۆجبەران لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو سزایانەی یەکێتییەکە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپاندوویەتی.

بەپێی ئامارەکانی ئەڵمانیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەر لە پۆڵەنداوە و دوای پەڕینەوەیان لە بیلاڕوسیاوە چوونەتە ناو خاکی ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

چین وێنەی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر زەوی دەکێشێتەوە

بابەتی دواتر

شەڕی سەرپۆش لەبەر دەرگای زانکۆی تاراندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند. نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی…
Total
0
Share