نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 38 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 340 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 378 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
Total
0
Share