نرخی تەماتە بەرزدەبێتەوە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، نرخی تەماتە بەرزدەبێتەوە.
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا تەماتەی خۆماڵییمان نییە و ئەوەی هەیە لە بەسڕەوە دێت ئەوەش بڕەکەی کەمە بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردن نرخەکەی بەرزدەکاتەوە.

وتیشی، ئێستا نرخی یەک کیلۆ تەماتە لە عەلوە 500 تاوەکو 600 دینارە و پێشبینیدەکەین دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ببێت بە 1000 دینار و بە هەزار و 500 یان هەزار و 650 دینار بگات بە دەستی هاوڵاتییان.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە سبەینێوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتێکی نادیار رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
Total
0
Share