ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێرە، کارەبای بەشێکی زۆری گەڕەکانی شاری هەولێر بڕاوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 10 جار کارەبا لەو شارەدا بڕاوە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕانە چییە و هیچ راگەیەندراوێکیش لەوبارەیەوە، لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بڵاونەکراوەتەوە.