ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە بودجەی ساڵی 2027 تەنیا باسی مووچە ناکرێت، بەڵکو باسی سەرجەم شایستە داراییەکان دەکرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق داوای 30 تریلیۆن دینار دەکات، کە تەرخانە بۆ، مووچەی مووچەخۆران، سێ یەکەمەکان، بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، شایستە داراییەکانی جوتیاران، بودجەی وەبەرهێنان و بەشەخۆراک.
ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2027 تەنیا باسی مووچە ناکرێت، بەڵکو باسی سەرجەم شایستە داراییەکان دەکرێت، گفتوگۆکانیش لەوبارەیەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبن.