شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین رۆژی ساڵ دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەمموزی 2025 لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ تا ئێوارە، پلەی گەرمی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و بەراورد بە چەند ساڵێک پێش ئێستا، روو لە بەرزبوونەوەیەکی زۆر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێکی شارەکاندا پلەی گەرمی 45 بۆ 50 پلەی سیلیزی دەبێت و ناوچە شاخاوی و کوێستانەکانیش، لە 30 بۆ سەرووی 40 پلە دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
گەرمیان نزیک 50 پلە
سلێمانی 46 پلە
هەڵەبجە 47 پلە
کەرکوک 48 پلە
هەولێر 48 پلە
دهۆک 46 پلە.