عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، رایگەیاند عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دواییکرد.

تەها سەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ 27ی کانوونی یەکەمی 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی سەرگوڵ عەبدوڵا، لە شاری مەدینەی سعودیە جەڵتەی دەماغ لێیدا و ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیکەی 11 رۆژ لە نەخۆشخانە کۆچـ.ـی دواییکرد.

دەشڵێت، ئەو عومرەکارە خەڵکی  پارێزگای سلێمانییە و ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (79) ساڵییه‌وه‌ بووه‌ بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بریارده‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی كوردستان، كه‌ هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌…
Total
0
Share