عێراق بەم مەرجە رێگا بە پیاوانی ئەفغانستان دەدات بێنە وڵاتەکەی

چەند ڕۆژێكە ئەمریكا دەستیكردووە بە كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، عێراق بە مەرج رێگا بە پیاوانی ئەفغانی دەدات داخڵی خاکەکەی ببن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە رەسمییەکان کراوە داواکراوە، تەنها رێگا بە هاتنە ناوەوەی ئەو پیاوە ئەفغانییانە بدرێت کە بلیتی هاتن و رۆیشتنیان لە عێراق پێیە.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لە پیاوانی ئەفغانی بە بیانووی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن دەیانەوێت بێنە عێراق و بە شێوەیەکی نایاسایی بمێننەوە و کاربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share