سعودیە دەرگای بەسەر عەمرەکاراندا داخست

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی دەیانەێت عەمرە ئەنجامبدەن چیتر ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و ئەو بڕیارەش تەنها بۆ مانگی رەمەزانە.

وەزارەتەکە خشتەی کاتەکانی ئەنجامدانی عەمرەی بۆ 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان بڵاوکردووەتەوە، بەپێی خشتەکە هیچ کات و شوێنێک نەماوە بۆ عەمرەکار.

10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان قەرەباڵغترین رۆژەکانی ساڵە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، بۆیە لە ئەمساڵدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئەپڵیکەیشنی تایبەتی بۆ ناو تۆمارکردن دانا.

لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا وڵاتی سعودیە ئاشکرایکرد، هیچ کەسێک رێگەی پێنادرێت لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، ئەمەش وەک رێکارێک بۆئەوەی زۆرترین کەس بتوانێت عەمرە لەم مانگەدا ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە. ئیـسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،…
Total
0
Share