بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە سبەی بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت بۆ ئەو مەبەستەش، بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی هەینی و شەممە كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و تەنها چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی هەێم دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە.
پێشتر رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بە گەیشتنی پارەكە رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت.