بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە بۆ ساڵەح ئاغا، دوو کەس برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و ماتۆڕسکیلێکی دووتایە، لەسەر پردی نێوان گردەگۆزینە و ساڵەح ئاغا پێکیاندادا، کە هەردووکیان بە ئاڕاستەی ساڵەح ئاغا رۆیشتوون، بەهۆی رووداوەکەوە ئۆتۆمبێلەکە و ماتۆڕسکیلەکە لە پردەکەوە کەوتونەتەخوارەوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێری جێب وازەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2006 و 2009ن، لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری رووداوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازە یاسایەک دەدرێتە پەرلەمان بۆ نەهێشتنی خانەنشینیی 220 هەزار دیناری

ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازە یاسایەک دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ نەهێشتنی جیاوازیی مووجەی خانەنشینیی سەربازی و شارستانی، هەروەها نەهێشتنی…
Total
0
Share