رێباز حەملان: وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكات

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی داریی هەرێم و دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم راسپێردراوە بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكات”.

راشیگەیاند، بەغداد هەرچی داواكردووە جێبەجێكراوە و ئەوەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەكرێت ناعەدالەتییە و لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق پارەی كاش بەشی سێ مووچە هەیە.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رێباز حەملان وتیشی، “ئەگەر هیچ كێشەیەكی دیكە دروستنەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەكاتەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share