وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونانی باشتر و لەپێناو تەواوکردنی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون، بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە تەواوبوون، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کە بڕیاربوو 24ـی 7ـی 2025 رابگەیەنرێت، بۆ ماوەیەکی کورتخایەن دوادەخرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “هاونیشتمانییان دڵنیادەکەینەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی زۆرترین یەکەی نیشتەجێبوون (ئەوانەی کارکردن تیایاندا بەردەوامە)، کارەکانیان تەواوبکرێت و زۆرترین خێزان سوودمەندبن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆسەی دابەشکردنی یەکەکان کە لە چوارچێوەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دروستکراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
زیاتر ببینە

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت”

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، “داوادەكەین مووچە لە هەردوو بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە…
Total
0
Share